ئاگر له ده‌غڵودانی جوتیاران له‌سنوری
قوشته‌په كه‌وتۆته‌وه‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌ولێر
دروست كردوه. ئه‌و غازه‌ی بۆ وێستگه‌كه دابینده‌كرێت گیراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش
بۆته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له له‌سه‌دا 40ی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر بێ كاره‌با بن.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر
له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاندوه كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌نزیك
وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌ولێر كه به وێستگه‌ی كاره‌بای ئه‌حمه‌د
ئیسماعیل ناسراوه، ده‌غڵودانی هاوڵاتیانی سنوره‌كه ئاگری گرتوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه تیمەکانیان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و تا ئێستا
خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
له‌لای خۆیشییه‌وه ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای
هەرێمی کوردسان بەروداوی راگەیاند"بەهۆی ئەو ئاگرەوه لە ناوچەی پیرداود و قوشتەپە
کەوتوەتەوە، سەرجەم یەکەکانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازی کوژێندرانەوە، ئەوەش
کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کەمبونەوەی کارەبای هەرێمی کوردستان بەتایبەت پارێزگاکانی
هەولێر و دهۆک کردوە."
ئەوەشی وت"بەهۆی ئەو ئاگرەی کەوتوەتەوە زیاتر لە له‌سه‌دا40ی
گەڕەکەکانی هەولێر بێ کارەبا بون، لەدوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەش کارەبای ئەو گەڕەکانە
دەدرێتەوە."
ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد "مەترسی لەسەر ئەو بۆڕییە
غازە هەیە لە کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکە دێت، بۆیە بۆڕییەکە گیراوەتەوە."