وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی
ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی گڕگرتنی پوش و پاوان له‌ناوچه‌ی پیرداود له‌نزیك وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
كاره‌بای هه‌ولێر كه‌وتۆته‌وه، ته‌واوی یه‌كه‌كانی وێستگه‌كه راگیراون و به‌وه‌ش
پێدانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"ئاگاداری هاونیشتمانیانی
بەڕێز دەکەینەوە کە ئەمڕۆ رێکەوتی 6/6/2019 کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ بەهۆی کەوتنەوەی
ئاگرێکی گەورە کە لەئەنجامی سوتانی پوش و پاوان لەناوچەی پیرداود لەنزیک وێستگەی هەولێری
غازی کەوتەوە بوە هۆی راگرتنی تەواوی یەکەکانی وێستگەکەو بڕینی سەرچاوەی غازی سروشتی
لە وێستگەکە."
وتوشیه‌تی"ئەمەش بەمەبەستی رێگرتن لەئەگەری کەوتنەوەی
هەر روداوێکی لەناکاو کە ببێتەهۆی زیانگەیاندن بە وێستگەکە و تەواویی سیستەمی کارەبا."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌وه‌ش کاتەکانی بونی کارەبا
تا کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە کەم دەبێتەوە، ئەو کات بەرنامەی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.