پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر رێگای
سه‌ره‌كی نێوان ناحیه‌ی بێتواته‌و ناحیه‌ی بالیسان پاسێكی بچوك وه‌رگه‌ڕاوه‌و له‌ئه‌نجامدا
شۆفێره‌كه‌و یه‌كێك له‌سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سه‌رنشینێكی دیكه‌شی
بریندار بوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
ئاشكرایكرد كه سه‌عات 6:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی
نێوان ناحیەی بێتواتەو ناحیەی بالیسان لەنزیک گوندی "وەرێ" ئۆتۆمبیلێکی پاسی
بچوک بە دو سەرنشینەوە لەڕێڕەوی خۆی لایداو وەرگەڕا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە
کە لە ڕەگەزی نێرە و سەرنشینێک کە لە ڕەگەزی مێیە گیانیان لە دەستداو سەرنشینەکەی تر
لە ڕەگەزی نێرە برینداربو کە لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
ئاشكراشیكردوه كه شۆفێرەکەو هەردو سەرنشینەکە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی
کوردستانن و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوته‌وە و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.