ئاگرەکەی نزیک وێستگەی بەرهەمهێنانی كاره‌بای هەولێر بەبێ
ئەوەی زیان بە وێستگەکە بگەیەنێت کۆنترۆڵکرا.
ئاوێنه: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاگرێكی گه‌وره له‌سنوری قوشته‌په
و نزیك وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای هه‌ولێر به‌هۆی گڕگرتنی پوش و په‌ڵاش و
داغڵودانی جوتیارانی ناوچه‌كه‌وه، كه‌وته‌وه.
به‌پێی قسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌هۆی مه‌ترسی ئاگره‌كه‌وه سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی
وێستگه‌كه راگیران و به‌وه‌ش پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌هه‌ولێر كه‌مبوه‌وه‌و به‌شێكی
زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره بێ كاره‌با بون.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به 13 تیم سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه
بون.
دوای چه‌ند سه‌عاتێك توانیان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر له‌به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا
رایگه‌یاند كه توانیویانه ئاگره‌كه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ بكه‌ن و زیان به وێستگه‌ی
كاره‌باكه نه‌گه‌یشتوه.