سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كه‌ناڵی
روسیا توده‌ی ره‌تیكردۆته‌وه کە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران
به‌نیاز بێت ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
ئاوێنه: ئاژانسی روسیا توده‌ی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك
وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هیچ
جۆرێك نیازی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست له سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت بكێشێته‌وه.
وتیشی كه بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌وجۆره هیچ بنه‌مایه‌كی
نییه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌هیچ جۆرێك بیر له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ناكاته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌هیچ جۆرێك
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له كوتله سیاسییه‌كان نه‌كردوه كه ئه‌گه‌ر كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی
ته‌واو نه‌كه‌ن، ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
راشیگه‌یاندوه كه سه‌رۆك وه‌زیران به‌رده‌وامه له هه‌واڵ
و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ حزبه به‌شداربوه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی
و به‌رده‌وامیشه له كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانیدا و سه‌رۆكایه‌تیی كۆبونه‌وه‌ی
داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ده‌كات.
پێشتر چه‌ند میدیایه‌كی عیراقی باسیان له‌وه‌كردوه كه عادل
عه‌بدومه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی كوتله سیاسییه‌كان له‌سه‌ر
ته‌واوكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان، باسی له‌وه‌كردوه كه واز له پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت.