سبەی دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت
  2019-01-05       1620       

بڕیارە لە سبەی(یەكشەممە)وە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان دەست بكات بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند؛ پێشتر بڕیار بو ئەگەر رۆژی یەكشەممە 6ی كانونی دوەم بكرێتە پشو ئەوا لەڕۆژی دوشەممەوە دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێت بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو رۆژە نەكرایە پشو، بۆیە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

سەرچاوەكە هێمای بۆ ئەوەش كرد كە دابەشكردنی موچە لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەست پێدەكات و بەدوایدا موچەی وەزارەت و دەستەكانی دیكەش دابەش دەكرێت.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×