سیتی سینه‌ما له‌سه‌ر
ته‌قه‌كانی شه‌وی رابردو كه تێیدا دو كه‌س بریندار بون، رایگه‌یاند، ته‌قه‌كان له
كارگه‌ی چیمه‌نتۆی كۆنی سه‌رچناره‌وه كراون.
ئاوێنه: شه‌وی رابردو چەند کەسێک تەقەیان ئاراستەی سیتی
سینەمای سلێمانی کرد و بەهۆیەوە دو کەس برینداربون.
سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند سه‌عات
١١:٣٠ی خولەکی ئەمشەو تەقە ئاڕاستەی سیتی سینەمای سلێمانی کراوە و بەهۆیەوە دو کەس
برینداربون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار کراون."
سیتی سینه‌ما له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه رایگه‌یاند"سەبارەت بەو ڕوداوە
نەخوازراوەی ئەمشەو دەمانەوێت پێتان ڕابگەیەنین کە چەند تەقەیەک لە دەرەوەی سیتی سینەماوە
کراوە لە کارگەی چیمەنتۆی کۆنی سەرچنارەوە بە داخەوە کە ئاڕاستەی تەقەکان چەند شوێنێکی
گرتۆتەوە کە یەکێک لەوانە سیتی سینەمایە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"وێڕای ئیدانە کردنی ئەو کارە ئێمە خەڵکی خۆشەویستی
شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە کە بەردەوامین لە کار کردن."