به‌های لیره‌ی توركی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بۆ رۆژی دوه‌م له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری
ئه‌مریكدا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ روی له
به‌رزبونه‌وه كردبو كه به‌درێژترین شه‌پۆلی به‌رزبونه‌وه‌ی لیره داده‌نرا له
مانگی ئایاری 2014ه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، رۆژی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه
لیره‌ی توركی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌هۆی لاوازبونی به‌های دۆلار‌و
چاوه‌ڕوانی دابه‌زاندنی نرخی سود له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكاوه.
به‌ڵام به‌های لیره‌ی توركی رۆژانی پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه
بینیوه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به 5.8450 لیره مامه‌ڵه‌ی
پێوه كراوه له‌كاتێكدا كه به‌های لیره رۆژی سێشه‌ممه گه‌یشتبوه به‌رزترین ئاسته‌كانی
خۆی له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردودا كه یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به 5.6605 لیره مامه‌ڵه‌ی
پێوه كرابو.
لیره‌ی توركی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له له‌سه‌دا 10ی به‌های خۆی
له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه له‌ساڵی رابردودا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 30 به‌های
خۆی له‌ده‌ست داب‌و.
دابه‌زینی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكا
له‌ژێر كاریگه‌ریی ئاڵۆزییه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و دو وڵاته‌دایه به‌تایبه‌ت
له‌ئێستادا كه پرسی كرینی سیستمی موشه‌كی ئێس400ی روسی له‌لایه‌ن توركیاوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێواین ئه‌نكه‌ره‌و واشنتۆنی بردۆته ئاستێكی ئاڵۆزتر.