وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی جوتیارنی زیانلێكه‌وتو ده‌كات
  2019-06-07       634       

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ئاشکرایکرد، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان تا ئێستا 18 بۆ 20 ھەزار دۆنم زەوی دانەوێڵە لەو پارێزگایانەی دۆخی ئەمنییان تێدا جێگیر نییە سوتاوە.

ئاوێنه‌: حه‌مید نایف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق لە بارەی قەرەبوكردنەوەی جوتیارانی زەرەرمەندیشەوە بۆ میدیاكانی پارتی وتی"زیانەكان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەخەمڵێنرێت و رەوانەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكرێت."

وتیشی"دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی زیان و پاره‌ی پێویست بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی جوتیاران بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەكاتەوە و لە سەر بنچینەی راپۆرتی لیژنەكان، بڕیار لەسەر بڕ و چۆنیەتی قەرەبوكردنەوەكان دەدرێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×