له‌گوندێكی سنوری قه‌زای مه‌خمور ئاگر له ده‌غڵودانی
جوتیارانی كوردی ناوچه‌كه كه‌وتۆته‌وه.
ئاوێنه: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌گوندی گه‌زۆك-ی
نێوان قه‌زای مه‌خمورو قه‌راج ئاگرێكی گه‌وره له ده‌غڵودانی جوتیارانی كوردی
ناوچه‌كه كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی حه‌شدی
شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان.
به‌پێی قسه‌ی جوتیارانی ناوچه‌كه، ئاگره‌كه روبه‌رێكی فراوانی زه‌وییه
كشتوكاڵییه‌كانی گرتۆته‌وه‌و تا ئێستاش كۆنترۆڵ نه‌كراوه.