عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی
كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) له‌نوێترین په‌یامیدا كه له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه
بڵاوكرایه‌وه به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌م ده‌وڵه‌تی توركیا‌و هه‌م په‌كه‌كه شێوازی
نوێ بۆ چاره‌سه‌ر بگرنه‌به‌ر و ده‌ڵێت؛ به كوشتن و خوێنڕشتن ناگه‌نه چاره‌سه‌ر.
ئاوێنه: رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه محه‌مه‌د ئۆجه‌لان،
برای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه سه‌ردانی ناوبراوی له
زیندانی ئیمرالی كرد. محه‌مه‌د ئۆجه‌لان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی
میزۆپۆتامیا ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و په‌یامی ناوبراوی
خستۆته‌ڕو.
محه‌مه‌د ئۆجه‌لان له‌سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا وتویه‌تی"٢٠ ساڵە دەچمە
ئیمرالی و دێمەوە، ئەوە بۆ یەکەمجارە بەو جۆرە بپشکنرێین کە لە ٤ بۆ ٥ خاڵ پشکێنراین،
دوای ئەوەش خانەوادەکان جیاکرانەوە و کەسوکاری سێ زیندانی لە هۆڵێکی کراوە دیداریان
ئەنجامدا، من و براکەشم لە ژورێکی جیا دیدارمان ئەنجامدا.
محەمەد ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به په‌یامی ئۆجه‌لان وتویه‌تی"لە
بەردەوامی دیدارەکەدا ئۆجه‌لان لەسەر شەنگال، چالاکییەکانی مانگرتن و دۆخی باکوری سوریا
قسەی کرد، من وتم خەڵکی شەنگال خۆشەویستییان هەیە بۆ تۆ و تەڤگەری ئازادی، ئەویش (عەبدوڵا
ئۆجه‌لان) وتی: ڕاستە خەڵکی شەنگالیش لای من خۆشەویستن، بۆ ئازادی شەنگال دەتوانرێت
باسی دو ڕوداو بکرێت، ڕوداوی یەکەم دەروێشی عەبدی-یە، ڕوداوی دوەمیش تێکۆشانی هەڤاڵانی
ئێمەیە، لە شەنگال تا ڕەقە خەڵکی ئێزدی لە مەیدانێکی بەرفراوان توشی کۆمەڵکوژی هاتوە،
بەڵام ئێمە هەمو ئەوانەمان لەناو برد کە لەوێ کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا، ئێمە لە تۆڵەکردنەوەی
خەڵکی ئێزدی سەرکەوتین، بۆیەش دڵمان خۆشە، ڕێز و حورمەتی بێ‌کۆتایی خۆم بۆ خەڵکی شەنگال
دەنێرم، با چیتر نیگەران نەبن، با بەردەوام بن لە دامەزراندنی ژیانی ئازادی خۆیان."
محەمەد ئۆجه‌لان هەروەها سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر ڕوانگەی عەبدوڵا
ئۆجه‌لان ڕێبەری پەکەکە لەسەر دۆخی باکوری سوریا و وتویەتی"ئۆجه‌لان لەسەر باکوری
سوریاش وتی: پێویستە گەلی باکوری سوریا بۆ ئازادیی زیاتر تێ‌بکۆشن، بەڵام پێویستە گەلانی
دیکەی سوریاش بەشداری ئەم تێکۆشانە بن، پێویستە بۆ یەکێتی سوریا هەمو گەلانی سوریا
ژیانێکی هاوبەش دروست بکەن، ئەگەر ئەمە پێشبخەن و بەسەر بکەون، هیچ هێزیک ناتوانێت
ڕوبەڕویان بێتەوە."
به‌پێی قسه‌ی محه‌مه‌د ئۆجه‌لان، سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی مانگرتن عه‌بدوڵا
ئۆجه‌لان وتویه‌تی"چالاکییەکانی مانگرتن ڕێبازێکی تێکۆشانە، بەڵام ئەمەش
تا شوێنێکە، دوای ماوەیەک ئەگەر بەردەوام بکات زیان لە جەستە دەدات، بۆیە پێویستە چالاکییە
دیموکراتییەکانی گەل پێشبخرێت."
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هەروەها وتویەتی"تورکیا کەوتوەتە
ناو قۆناغێک کە کۆتایی پێهاتوە، بۆیە دەوڵەتی تورکیا بە سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردن
ناتوانێت هیچ ئەنجامێک به‌ده‌ست بهێنێت، پێویستە هەم دەوڵەت و هەمیش پەکەکە بۆ چارەسەر،
ڕێ و ڕێبازی نوێ بگرنەبەر و شێوازی نوێ پێشبخەن، بە کوشتن و خوێنڕشتن چارەسەر به‌دی
نایەت، بۆ چارەسەریش ئاشتییەکی به‌شكۆ گرنگە، بۆ ئەمەش پێویستە ڕێ و ڕێبازێک کە ئاشتییەکی
بەشكۆ بونیادده‌نێت، بگیرێتەبەر، سیاسەتی لەناوبردن چارەسەر نییە."
محەمەد ئۆجه‌لان ئاماژەی بەوەدا کە عەبدوڵا ئۆجه‌لانی برای
سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر ڕێگای چارەسەرو وتویەتی"ئەگەر دەرفەت بدرێت ئەو ڕێگایەی
کە داخراوە، بکرێتەوە، ئەگەر دەرفەتیش بدرێت ئێمە دەتوانین ئەو ڕێگایە بکەینەوە، ئەو
شتە بە شەڕ و کوشتن چارەسەر نابێت."
هەروەها لەسەر ئەوەی سه‌ردانه‌كان بۆ ئیمرالی بەردەوام دەبن
یان نا وتویەتی"نە دەتوانم بڵێم هەمو ڕێگاکانی دیدار کراونەتەوە، نە دەشتوانم
بڵێم هەمو ڕێگاکان داخراون، پێویستە هەندێک تەماشای بکەین، ئەگەر هەندێک که‌ناڵ بە
تەواوەتی بکرێتەوە، ئەمە بۆ هەرکەسێک ئەرێنی دەبێت، بەڵام ئەگەر ڕێگاکان دابخرێن، بۆ
هەمو کەسێک پێشکەوتنەکان نەرێنی دەبن."
به‌پێی قسه‌ی محه‌مه‌د-ی برای ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌یدا
باسی له هەڵبژاردنی ٢٣ی حوزەیرانی شاره‌وانی ئیستانبوڵ نه‌كردوه.