2019-06-07   850     
بهپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی، لەرۆژانی جەژنی رەمەزاندا 10 روداوی هاتوچۆ لەسلێمانی رویانداوە کە بەهۆیەوە 13 کەس بونەتە قوربانی.
ئاوێنه: کاروان ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەسێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا لەسنوری پارێزگای سلێمانی 10 روداوی هاتوچۆ رویانداوە کە بریتین لەدو روداوی وەرگەڕانو حەوت پێکدادانو یەک حاڵەتی شێلان.
وتیشی، حەوت لەروداوەکان لە ناو شار بوەو سێ روداویش لەدەرەوەی شار، هەروەها بەهۆی ئەو روداوانەوە 11 کەس برینداربونو دوانی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رونیشیکردەوە، روداوەکانی هاتوچۆ بەبەراورد بەجەژنی رەمەزانی ساڵی رابردو کەمیان کردوە، بەڵام قوربانییەکان زیادیانکردوە، بەجۆرێک ساڵی رابردو بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆوە 11 کەس برینداربون، بەبێ هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار بکرێت.