2019-06-07   914     
په‌روین بوڵدان
په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په داوا له‌كوردانی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات له‌دژی پارته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌نگ بده‌ن‌و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، "كارده‌كه‌ین بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی كاندیدی ئاكپارتی".
ئاوێنه: له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی گه‌لان -هه‌ده‌په- له‌شاری قارسی باكوری كوردستان، په‌روین بوڵدان روی له‌كوردانی نیشته‌جێی شاری ئه‌سته‌نبوڵ كرد‌و رایگه‌یاند، "داواتان لێده‌كه‌م بچنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان‌و هانی كه‌سوكاره‌كانتان بده‌ن له دژی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان -ئاكپارتی- ده‌نگبده‌ن‌و په‌ندیان پێبده‌ن".
وتیشی، "ئاكپارتی‌و كاندیده‌كه‌ی ده‌دۆڕێنین، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام كارده‌كه‌ین رۆژگارێكی جوان چاوه‌ڕوانی هه‌مومان ده‌كات. ئاشتی‌و ئازادی‌و دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری بۆ توركیا ده‌گه‌ڕێنینه‌وه. به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌ر سه‌رده‌كه‌وین".
بوڵدان راشیگه‌یاند، "هۆكاربوین بۆ دۆڕاندنی هاوپه‌یمانێتیی ئاكپارتی‌و مه‌هه‌په له‌ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ‌و مێرسین‌و شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا".
بریاره 23ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ دوباره ئه‌نجامبدرێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 31ی مانگی ئازاری رابردو شكستیهێنا.
به‌پێی ئه‌نجامه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا، بیناڵی یه‌ڵدرم كاندیدی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته شكستی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا له‌پارێزگای ئه‌سته‌نبوڵ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆی كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنه له‌توركیا.