ئەپلیکەیشنەکانی فەیسبوک لەسەر موبایلی‌ هواوی قەدەغه‌ ده‌كرێت
  2019-06-07       670       

کۆمپانیای فەیسبوک ئاشكرای‌ ده‌كات، لەمەودوا کۆمپانیاکەیان رێگەنادات ئەپلیکەیشنەکانی فەیسبوک‌و ئینستگرام‌و واتساپ لەسەر ئامێرەکانی هواوی داونلۆدبکرێن.

ئاوێنه‌: وتەبێژی کۆمپانیای فەیسبوک رایگەیاندووه‌، لەمەودوا کۆمپانیاکەیان رێگەنادات ئەپلیکەیشنەکانی فەیسبوک‌و ئینستگرام‌و واتساپ لەسەر ئامێرەکانی هواوی داونلۆدبکرێن. 

ئه‌و بریاره‌ی‌ کۆمپانیای فەیسبوک پاش بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دێت كه‌ مانگی‌ رابردو سزای‌ كۆمپانیای‌ هواوی‌ دا.

وتەبێژی کۆمپانیای فەیسبوک ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانەی‌ پێشتر ئەپلیکەیشنەکانیان دابه‌زاندووه‌ دەتوانن  بەکاربهێنن‌و ئەپدەیتیشی بکەنەوە، بەو پێیه‌ی‌ بڕیارەکە تەنیا مۆبایلی نوێی‌ هواوی‌ دەگرێتەوە کە له‌مه‌ودوا دەکەوێتە بازاڕەوە.

© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×