كه‌شناسی هه‌رێم باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ(شه‌ممه)و سبه‌ی(یه‌كشه‌ممه)ی
شاره‌كانی باشوری كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌شڵێت؛ سبه‌ی ئه‌گه‌ری پروشكه باران
هه‌یه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئاسمانی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی
باشوری كوردستان له‌نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌وردا ده‌بێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی
پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر 38، له‌سلێمانی 37، له‌دهۆك 35 و له كه‌ركوك 40
پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێش كه‌شناسی پێشبینی
كردوه كه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ ئاسمانی شاره‌كانی باشوری كوردستان له‌نێوان
ساماڵ و نیمچه هه‌وردا بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ بونی ئه‌گه‌ری پروشكه باران له‌هه‌ندێ
ناوچه‌ی پارێزگاكاندا.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی
پێشبینیكراوی سبه‌ینێ له‌هه‌ولێر 39، له‌سلێمانی 38، له‌دهۆك 37 و له كه‌ركوك 41
پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.