پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکى هەدەپە رایگەیاند، نەک تەنها پارێزەران
و خانهوادهی زیندانیان، بەڵکو پێویستە وهفدە سیاسییەکانیش سهردانی ئیمراڵی بكهن.
جهخت لهستراتیژی نهگۆڕی پارتهكهشی بۆ ههڵبژاردنی شارهوانی ئیستانبوڵ دهكاتهوه
كه بڕیاره 23ی ئهم مانگه بهڕێوهبچێت.
ئاوێنه: پهروین بوڵدان، ئهمڕۆ شهممه، رایگهیاند"کاتێک چاوپێکەوتن
لەگەڵ رێزدار ئۆجهلان ئەنجام درابێت ئەوا بەبەردەوامی لەتورکیادا پرۆسەى نهبونی
شهڕ هاتوەتە ئاراوە، بەڵام هەر کاتێک ئەو دەرگایە بەهۆی گۆشەگیریى رەهاوە داخرابێت
و هاتوچۆکردن بۆ ئیمراڵی ئاستەنگ کرابێت ئەوا ئەو کاتە قەیران و ئاڵۆزی و مۆتەکە رویانداوە."
بوڵدان وتیشی، پرۆسەی دانوستانەکان کە ئەو بۆخۆیشی تیایدا
بەشدار بوە، بوبونە ئومێد بۆ داهاتو و منداڵەکان و ماوەیەکى ئارام بو، بەڵام لە ساڵی
٢٠١٥ ەوە دیسانەوە تورکیا چوەتە دۆخی شەڕ و نائارامی و نا ئومێدییەوە.
بوڵدان ئەوەشی خستهڕو، بە ئەندازەى ماوەو دەرفەتى دیدارەکان
پەیامەکانى ئۆجهلان زۆر گرنگ و بەهادارن و وتیشی "رێزدار ئۆجهلان بەو پەیامانەى
کە ناردونی دەڵێت، دەبێت لە گۆڕەپانەکان و جومگەکانى ئاشتیى کۆمەڵایەتى و لێکتێگەیشتن
و لە جومگەکانى سیاسەتى دیموكراسیانهدا بەرەوپێشچونی گرنگ رو بدەن... نەک تەنها بۆ
ئەو کەسانە، کە لە چالاکیى مانگرتندا بون، بەڵکو بۆ دەوڵەت و حکومەتیش پەیامى هەیە؛
ئەو دەڵێت، دەبێت تورکیا بە دیموکراسی بکرێت. تورکیا چۆن بە دیموکراسی دەکرێت؟ بە چارەسەرکردنى کێشەى
کورد و بە کردنەوەى شوێن و پێگەیەک بۆ سیاسەتى دیموكراتیانه، بە ئازادی هەزاران مرۆڤ،
کە تەنها بەهۆی لێدوان و رادەربڕینەوە زیندانیکراون. هەڵبەت بۆ بەدیهاتنى ئەوەش نابێت
تەنها چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ پارێزەران و خانهوادهكان سنوردار بکرێت، بەڵکو دەبێت
وهفده سیاسییەکانیش بڕۆن بۆ ئیمراڵی. بۆ ئەوەش دەبێت چاوپێکەتنەکان تەنها لەگەڵ پارێزەران
و بنەماڵەکان دا سنوردار نەکرێت، چونکە پرۆسەیەکى لەو شێوەیە رێگا بۆ ئاشتی و چارەسەرکردنى
کێشەکان دەکاتەوە."
بوڵدان لەبارەى گرنگیى پەیامەکەى ئۆجهلان لەسەر سوریا ئاماژەى
بەوەکرد، کاتێک ئەوان وەک وهفد دەچون بۆ ئیمراڵی بابەتى سوریا و پێگەى کورد لەوێ بە
بەردەوامی دەبوە رۆژەڤ و ئۆجهلان لەبارەى
بابەتى سوریاوە دەیوت "سوریا هێڵی سوری منە" و بەبڕواى من ئێستاش هەر بەو
جۆرە بیردەکاتەوە.
بوڵدان ئەوەشی راگەیاند "دواى هەڵبژاردن ئەوان نەک لەگەڵ
ئاکەپە، بەڵکو لەگەڵ کۆمەڵگە و هێزە دیموکراسییەکان و لایەنە ئاشتیخوازەکاندا چارەسەر
دەخەنەڕو. دەبێت لە تورکیا پرۆسەى ئاشتی و دانوستان لەلایەن کۆمەڵگەوە بخوڵقێنرێت.
دەبێت ئاشتیخوازان، ئەکادیمییەکان، نوسەران و رۆشنبیران دەست بەو پرۆسەیە بکەن. دەبێت
هەمو تورکیا بە تەواوەتى خاوەنداری لەو پرۆسە و قۆناغە بکەن. من باسی پرۆسەیەک دەکەم،
کە لە دەوڵەت و حکومەت سەربەخۆ بێت و کۆمەڵگە خۆی بۆ خۆی دایبنێت و جێبەجێى بکات. تەنها
بزوتنەوەیەکى لەو شێوەیە دەتوانێت دەوڵەت و حکومەت بخاتە ناو پرۆسەیەکى لەو شێوەیە.
لەو کاتەدا مرۆڤ دەتوانیت باس لە پرۆسەیەکى راستەقینەی دانوستان بکات".
بولدان لەبارەى دوبارەکردنەوەى هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى
ئیستانبوڵ لە ٢٣ی حوزەیران وتی، ستراتیژییان هەر وەک کاتى هەڵبژاردنى شارەوانییەکان
لە ٣١ی ئادار دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەکى تیادا ناکرێت.
وتیشی"دیسانەوە بۆ ئەوەى ئاکەپە بە دۆڕاندن بدەین لەگەڵ
هێزە دیموکراسییەکاندا دەبینە هیوا و ئومێد بۆ بە دیموکراتیزهكردنی تورکیا و رەنجیشی
بۆ دەدەین."