محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: گرنگه‌ یه‌كێتی به‌شداری له‌‌ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ریم بكات‌
  2019-06-08       1181       

سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، ئەم دو رۆژە ماوە بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێم، پێویستە گفتوگۆی جدی لەنێوان پارتی و یەكێتی ئەنجامبدرێت و تكا دەكات ھەردولا پێكەوە لەو رێوڕه‌سمه‌دا كۆببنەوە و پۆستی "وەزیر و پارێزگارێك"، نەبێتە ھۆكار بۆ پشتگوێخستنی پرسە سەرەكی و گرنگەكانی دیكەی خه‌ڵك.

ئاوێنه‌:لەبارەی پێكھێنانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و رێككەوتنی لایەنەكان. محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان بە میدیاكانی پارتی راگەیاند"ھەلومەرجی ئێستای ناوچەكە ھەستیارە و كورد پێویستی بە یەكگرتن و یەك ھەڵوێستی ھەیە، بە تایبەتی رێككەوتن لەنێوان پارتی و یەكێتی گرنگە."

وتیشی"بە بڕوای من پۆستی پارێزگارێك و پۆستەكانی دیكە، بە قەد دۆزی میللەتێك گرنگ نییە، كە 10 مانگ بەسەر ھەڵبژاردن دا تێپەڕێت و حكومەت پێكنەھێنرێت، پێویستە پارتی و یەكێتی ھەنگاوی باشتر و كاریگەرتر بنێن بۆ پێكھێنانی حكومەت، بۆ ئەوەی ھەمومان بە ئاسودەیی پێكەوە بژین، جگە لە رێككەوتن ھیچ بەدیلێكی دیكەی باش نییە".

محەمەد حاجی مەحمود، راشیگەیاند"پێویستە متمانە بۆ پەیوەندی نێوان لایەنەكان بگەڕێتەوە، ئەوكاتە گرنگ نییە ھەمو كێشەكان بە پێكەوە بە پاكێجێك چارەسەر بكرێن".

محەمەد حاجی مەحمود، وتی"داوا لە پارتی و یەكێتی دەكەم كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەربكەن، بۆ ئەوەی ئەو دڵه‌ڕاوكێیەی لەنێو خەڵكی كوردستان ھەیە نەیھێڵن. لەم دو رۆژەی داھاتو دەرفەتێكی دیكە ھەیە دەتوانن گفتوگۆ بكەن، بۆ ئەوەی بگەن بە ئەنجامێكی باش و دڵی خەڵك خۆش بكەن، دڵنیابن خەڵكی كوردستان دڵخۆش نییە بە دواكەوتنی پێكھێنانی كابینەی حكومەت و شەڕە قسەی راگەیاندنەكان، بەڵكو خەڵك داوای خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی دەكات".

دەربارەی بەشداریكردنی یەكێتی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كە 10ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت محەمەد حاجی مەحمود، رایگەیاند"ئەمڕۆ و سبەی زۆر ھەستیارە بۆ ھەمو لایەك، بەشداریكردنی یەكێتی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێم گرنگی و كاریگەری خۆی دەبێت، بۆیە داوا لە خوشك و برایانم لە سەركردایەتی یەكێتی و پارتی دەكەم، دوسبەی پێكەوە كۆببنەوە، دواتر دەتوانن لەسەر وردەكارییەكان گفتوگۆ بكەن، نابێ پۆستی وەزیرێك و پارێزگارێك ببێتە ھۆكار كە پرسە گرنگەكانمان بیربچێت، بۆیە جارێكی دیكە تكایان لێدەكەم لە رێوڕەسمی سوێندخوارنی سەرۆكی ھەرێم ھەمویان پێكەوە كۆببنەوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×