پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، مامۆستایه‌كی زانكۆی ئه‌مریكی
له‌سلێمانی به‌هۆكاریكی نادیار له‌نهۆمی حه‌وته‌می شوقه‌یه‌ك كه‌وته‌خواره‌وه.
ئاوێنه: سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند،
سه‌عات 1:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مامۆستایەک لە نهۆمی حەوتەمی شوقەکانی (پاک سیتی)
لە سلێمانی کەوتوه‌تە خوارەوه و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری كه‌وتنه
خواره‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه هێزه‌كانی پۆلیس و به‌ڵگه‌ی تاوان چونه‌ته نه‌خۆشخانه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و مامۆستایه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی
ژاپۆنه‌و ناوی (پ. ج.)و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییه‌و له‌زانكۆی ئه‌مریكی له‌سلێمانی
وانه ده‌ڵێته‌وه.