دلین وه‌لید-ی 10 ساڵان كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ونبو. فۆتۆ: راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك
پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌رمی كچێكی
منداڵ له‌نزیك یاریگای دهۆك دۆزراوه‌ته‌وه كه پێشینی ده‌كریت ته‌رمی ئه‌و كچه
10 ساڵانه بێت كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو دهۆك ون ببو.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌نزیك یاریگای دهۆك ته‌رمی
كچێكی منداڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه پێشبینی ده‌كرێت ته‌رمه‌كه،
ته‌رمی دلین وه‌لید، ئه‌و كچه ده‌سه‌ڵانه بێت كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ماڵ
چۆته ده‌ره‌وه‌و دیار نه‌ماوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن
پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوانی دهۆكه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و بۆ زانینی هۆكاری
گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كچه منداڵه‌و ناسینه‌وه‌ی ئێستا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پزیشكی دادی دهۆك، پشكنین بۆ ته‌رمه‌كه ده‌كرێت.