لەقەزای دوز خورماتوی سەربەپارێزگای سلاحەدین خوشک و برایەک لەئاو دا خنکا، بەپێی زانیاریەکان ئەو خوشک و برایە لەنەتەوەی عەرەبن و دوای خنکانیان توانراوە تەرمەکانیان دەربهێنرێت.
ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: نیوەڕۆی ئەمڕۆ خوشک و برایەک لەقەزای دوز خورماتو بۆمەلەکردن دەچنە باڵەجۆ، دوای ئەوەی کچەکە دەکەوێتە ناو ئاوەکەوە، براکەی هەوڵی ڕزگار کردنی دەدات و هەردوکیان دەخنکێن.
حوسێن علی بەڕێوەبەری پۆلسی دوز خورماتو بەئاوێنەی ڕاگەیاند:" ئەم مێرد منداڵانە کچەکە 8 ساڵانەو کوڕەکەش 10 ساڵان، چونەتەسەر باڵەجۆی قەزاکە بۆ مەلەکردن، کچەکە کەوتوەتە جێگایەکی قوڵەوە و هاواری بۆ براکەی هێناوە، بۆیە براکەشی بەهەمان شێوە دوای هەوڵدان بۆڕزگاکردنی دەکەوێتە ئەو جێگاو هەردوکیان دەخنکێن.
بەپێی زانیاریەکان ئەو خوشک و برایە لەنەتەوەی عەرەبن و دوای خنکانیان توانراوە تەرمەکانیان دەربهێنرێت لەئاوەکەدا و بەخاک بسپێردرێن.
ساڵانە لەکاتی هاتنی وەرزی گەرمادا لەشوێنە جیاجیاکانی کوردستان هاوڵاتیان بەمەبەستی مەلەکردن ڕودەکەن ئەوجێگایانەی کەئاوی لێیە ئەمەش هەندێکا جار بەهۆی نەزانینی مەلەکردن و هۆکاریتر ڕوداوی گیان لەدەست دانی لێدەکەوێتە