شاخی بێستون دەسوتێت
  2019-06-08       1183       

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا پانزە هێكتار پوش‌و پاوان‌و شوێنی لەوەراندنی مەر‌و ماڵات لەشاخی بێستون دەسوتێتێت، ئاماژەبەوەش دەكات لەدوای دوانزە كاتژمێر ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە، باس لەوەش دەكات بەپێی لێدوانێكی بەرپرسی سەرچاوە سروشتییەكانی پارێزگای سنە ئەمساڵ بەراورد بەساڵانی پێشو حاڵەتەكانی ئاگركەوتنەوە تۆمار كراون.


ئاوێنە: ئاژانسەكە رایدەگەیەنێت بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی حەوانەوەی ئاژەڵان لە بەرزاییەکانی شاخی شاری بیستون لە پارێزگای کرماشاندا، 15 هێکتار لە لەوەڕگەی ئەو ناوچەیە سوتاون، دەشڵێت " ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە نزیک گوندی "سورنی" ڕوی داوە و کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، 12  کاتژمێری خایاندوە.



راشیدەگەیەنێت ئەو ئاگرکەوتنەوانە چەندین ساڵە بە شێوەی ئاشکرا لە لێڕەوارەکانی زاگرۆس دەستی پێکردووە و ساڵانه بە هۆی سووتانی دارستان و لەوەڕگەی ناوچەکانی کوردستان، بەشێکی زۆر لە شوێنی حەوانەوەی گیانلەباران و ئێکۆسیستمی ناوچەکە لەنێو دەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×