خانەقین: بۆمبێک بەهاوڵاتیەکدا دەتەقێتەوە
  2019-06-08       420       


لەگوندێکی قەزای خانەقینی سەربەپارێزگای دیالە بۆمبێک بەهاوڵاتیەکدا دەتەقێتەوە، پەیامنێری ئاوێنە رایدەگەیەنێت ئەو هاوڵاتیەی بریندار بەمەبەستی چارەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.


ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: سەرچاوەیەک لەقەزای خانقین بەئاوێنەی ڕاگەیاند:" ئەمڕۆ (شەمە) لەگوندی ویسف بەگی سەربەقەزای خانقین بۆمبێک بەهاوڵاتیەکدا تەقیوەتەوە بەوهۆیەوە برینداربوە و بەشێک لەجەستەی سوتاوە.


سەرچاوەکەی ئاوێنە ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو هاوڵاتیە کوردە پیشەی جوتیارە بەناوی (ع،ع) تەمەنی 40 ساڵە، لەئێستادا لەنەخۆشخانەیە".


گوندی ویسف بەگ دەکەوێتە قەزای خانەقینی سەربەپارێزگای دیالە، بەپێی زانیاریەکانی ئاوێنە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×