2019-06-08   665     
کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت ''پیشانگایه‌كی تایبه‌ت به كاڵا و كه‌لوپه‌لی ئێرانی له هه‌ولێر به به‌شداری ٢٠٠ کۆمپانیا و كارگه ده‌كرێته‌وه''.
ئاوێنه: مورته‌زا عه‌بادی، کۆنسوڵی ئێران له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند ''ڕۆژی١١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩پیشانگای تایبه‌ت به ناساندنی تواناکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له شوێنی هه‌میشه‌ییی پیشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به ڕووبه‌رێکی حەوت هه‌زار مه‌تر ده‌کرێته‌وه که ٢٠٠ کۆمپانیا و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئێران تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن و بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت''.
ناوبراو سه‌باره‌ت به به‌بوونی کاڵا و شتومه‌کی ئێران له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش وتی ''بازرگانانی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی هه‌ندێک هۆکاره‌وه له‌وانه لێکچوونی سه‌لیقه، کوالێتی و نرخی باش و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئاسانی کاڵا، بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران به گونجاو ده‌زانن، له‌م ڕووه‌وه ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان له هه‌بوونی کاڵای ئێران له بازاڕه‌کانی هه‌رێم پیشان ده‌ده‌ن''.
مورته‌زا عه‌بادی ڕاشیگه‌یاند ''پیشانگای ئابووریی ئێران ده‌رفه‌تێکه بۆ په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی بازرگانان و ناوه‌نده وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ بازرگانانی هه‌رێم له‌م ڕووه‌وه ده‌رفه‌تێک بۆ چالاکوانانی بازرگانی و ناوه‌نده وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان هاتووەته‌دی بۆ ئه‌وه‌ی دیدار و گفتوگۆ بکه‌ن و ڕاگۆڕینه‌وه‌کانیان سه‌باره‌ت به کاڵای ئێران ڕابگه‌یێنن''.
ناوبراو سه‌باره‌ت به کارتێکه‌ریی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستانیش جه‌ختی کرده‌وه هه‌رچه‌ند که گه‌مارۆكانی ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت دابین‌کردنی ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌کان به‌ره‌وڕووی کێشه کرده‌وه به‌ڵام ئاوڕدانه‌وه‌ی ڕاستبینانه‌ی ئێران له دراوسێکان و به‌رژه‌وه‌ندیی مادی و مه‌عنه‌ویی هاوبه‌شی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عێراق له‌وان هه‌رێمی کوردستان گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ی سڕ کردووه.