مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە
  2019-06-09       674       

 


قادر عەزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت بۆ دواین گۆرانكاری پەیوەندییەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی كاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ "یەك شەممە" لەشاری سلێمانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە.



ئاوێنە: قادر عەزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوە كۆبونەوەكەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسی تایبەتە بە دواین گۆرانكاری پەیوەندی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر پرسی پارێزگارێكی كورد لەپشكێتی بۆ شاری كەركوك.


راشیدەگەیەنێت مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسێكی سیاسی گرنگ نیە، هەروەك ئاشكراشیكرد لەكۆبونەوەكەی ئەمرۆیاندا پرسی بەشداریكردنی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ بەشداریكردنیان لەو مەراسیمە یەكلایی دەبێتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×