پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی: بەردەوامین لەهەڵگرتنەوەی تۆری ناو دەریاچەكان
  2019-06-09       1414       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكردەوە‌و كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات بەردەوامن لە هەڵگرتنەوەی  تۆری ناو دەریاچەكان.


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا کە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسییە، پۆلیسی دارستان مەفرەزەکانی لەسەرجەم بنکەو بەشەکان لەناو دەریاچەو ڕوبارەکان چڕکردۆتەوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ماسی، لەو پێناوەشدا لە لەسنوری  دەربەندیخا ن  توانیانە 3  تۆری ماسی گرتن هەڵبگرنەوە.


راگەیەنراو

پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بەردەوامن لە هەڵگرتنەوەی تۆڕی ناو دەریاچەکان

لە ئێستادا کە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسیە، پۆلیسی دارستان مەفرەزەکانی لەسەرجەم بنکەو بەشەکان لەناو دەریاچەو ڕووبارەکان چڕکردۆتەوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی ماسی، لەو پێناوەشدا لە لەسنوری ( دەربەندیخا ن ) توانیان ( ٣ ) تۆری ماسی گرتن هەڵبگرنەوە

لەو چوارچێوەیەدا لە ئەنجامی دوو دەرچونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بەسەرپەرشتی (نقیب/ صدیق صاڵح ) لە سنوری ( دەریاچەی دەربەندیخان / زمکان ) لەپێناو پاراستنی سامانی ماسی توانیان (3) تۆڕی گەورەی ماسی گرتن هەڵبگرنەوە و هاوکات توانرا دەست بگرن بەسەر ( ١ ) ماتۆڕسکیل و ( ١ ) مۆلیدەی کارەبایی و لەگەڵ ( ١٥ ) ماسی ڕاوکراوی قەبارە جیاوازدا و هەورەها ئازاد کردنی ( ٢ ) ماسی گەورە و گەڕاندنەوەی بۆ ناو دەریاچەکە. .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×