حاجیاوا: بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیان لەدەستدەدات
  2019-06-09       351       

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین رایدەگەیەنێت بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیان لەدەستدەدات، ئاماژەبەوەش دەكات پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ دۆسیەكە كردوەتەوە‌و بە بریاری دادوەریش شۆفێری ئۆتومبێلەكە راگیراوە.

ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە كە بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ لەناحیەی حاجیاوا هاوڵاتییەكی تەمەن 68 ساڵ بەناوی "ع، م" لەرەگەزی نێر بەسەختی بریندار بوە‌و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

باس لەوەش دەكات شۆفێری ئەو ئۆتومبێلەی خۆی كێشاوە بەو هاوڵاتیەدا‌و كوشتویەتی، بە بریاری دادوەر راگیراوە‌و پەراوی لێكۆڵینەوەش بۆ دۆسیەكە كراوەتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات شۆفێرە راگیراوەكە تەمەنی 30 ساڵە بەناوی "ج، ع".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×