عەبدولباست ساروت، یاریزانی هەڵبژاردەی سوریا دەكوژرێت
  2019-06-09       1126       

 

عەبدولباست ساروت، یاریزانی هەڵبژاردەی سوریا، كە لەدوای دروستبونی روداو ‌و شۆرشەكانی سوریا چوە ریزی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەدژی حكومەتی سوریا بە سەرۆكایەتی بەشار ئەسەد لەشەرێكدا لەباكوری شاری حەما بەسەختی بریندار دەبێت‌و هەر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەستدەدات.


ئاوێنە: عەبدولباست ساروت، بەرلەوەی پەیوەندی بە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەدژی رژێمەی بەشار ئەسەدەوە بكات یاریزانێكی دیاری نێو هەڵبژاردەی سوریا بوە، پاش پەیوەندیكردنیشی وەك هونەرمەندێك  بە سرودی هاندان‌و حەماسی بۆ پشتیوانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ناوبانگی دەركردەوە، یەكێك لە ئەندامە دیارەكانی گروپی چەكداری سوپای "عز" بوە.



ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی سوریا لەرۆژی "پێنج شەممە" ی هەفتەی رابردو لەگوندەكانی باكوری شاری حەما لەشەرێكیدا لەگەڵ سوپای سوریا بە سەختی بریندار دەبێت‌و دواتر بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەیەكی توركیا دەكرێت بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە  دوێنی گیانی لەدەست داوە.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×