پۆلیسی دهۆك وردەكاری كوشتنی "دیلین" ئاشكرا دەكات
  2019-06-09       851       

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرێوەبەری پۆلیسی دهۆك، لیوا تارق ئەحمەد وردەكاری كوشتنی "دیلین" ی ئاشكرا كرد، ئاماژەی بەوە كرد ئەو كەسەی تۆمەتبارە بە كوشتنەكە ویستویەتی دەستدرێژی سێكسی بكاتەسەر.


ئاوێنە: لیوا ترق ئەحمەد رایگەیاند دوەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیلین‌و برایەكی لەگەڵ ئامۆزایەكیان سەردانی ماڵی دراوسێ‌‌و كەسوكاریان كردوە لەگەرەكەكەی خۆیان كردوە، بەڵام دواتر دیلین ناگەرێتەوە بۆ ماڵ‌و كەسوكارەكەی تا درەنگانی شەو بەدوای دەگەرێن‌و دواتر پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەكەن، دەشڵێت "تۆمەتبارەكە ویستویەتی دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەر دیلین بەڵام دیلین رازی نەبوە بۆیە و دواتر تۆمەتبارەكە بەدار لەملی داوە‌و كوشتویەتی".

باس لەوەش دەكات پێشتر دیلین تۆمەتبارەكەی ناسیوە‌و بە مامە بانگی كردوە، راشیدەگەیەنێت دیلین تەمەنی 10 ساڵان بوە‌و تۆمەتبارەكەش تەمەنی 47 ساڵ دەبێت، ئەو وتی " تۆمەتبارەكە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە لە گەڕەکی زۆزان دلینی بینیوە و، کاتێک قسەی لەگەڵ  کردوە، توانیویەتی رازی بکات لەگەڵی بڕوات".


دوێنێ‌ "شەممە" پۆلیسی دهۆك تەرمی "دیلین" یان لەچەمێكدا دۆزییەوە كە كەوتوەتە خوار یاریگای یانەی دهۆك.

 


 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×