پۆلیس لەسەر كوشتنی گەنجەكەی چاڤی لاند رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
  2019-06-09       1058       


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەر كوشتنی گەنجەكەی چاڤی لاند رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە، كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات لەسەر روداوەكە 3 تۆمەتباریان دەستگیركردوە.


ئاوێنە: پۆلیسی سلێمانی ئەمرۆ "یەك شەممە" رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە "شەوی‌ پێنجشەممە سێیەم رۆژی‌ جەژنی رەمەزان، لەروداوێكی‌ شەڕكردندا لەبەردەرگای یەكەمی پرۆژه‌ی‌ گه‌شتیاریی چاڤی‌ لاند، گەنجێكی تەمەن (18) ساڵ به‌ناوی‌ (ع ، ح ، ع) كوژرا، دوای‌ روداوه‌كه‌ هێزەكانی پۆلیس سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد، هەموو ڕێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەرو هەركەسێكیش لەسەر ئەم ڕوداوە فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت دەستگیردەكرێت".

 




ڕونكردنەوەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لەسەر دۆسیەی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی‌ چاڤی‌ لاند

 

شەوی‌ پێنجشەممە سێیەم رۆژی‌ جەژنی رەمەزان، لەروداوێكی‌ شەڕكردندا لەبەردەرگای یەكەمی پرۆژه‌ی‌ گه‌شتیاریی چاڤی‌ لاند، گەنجێكی تەمەن (18) ساڵ به‌ناوی‌ (ع ، ح ، ع) كوژرا، دوای‌ روداوه‌كه‌ هێزەكانی پۆلیس سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بۆ هەمو لایەكی ڕوندەكەینەوە كه‌ هەر لەسەرەتای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەڕوداوی كوشتنی گەنجەكە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكەو گەنجەكە بەبرینداری بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە، بەڵام به‌داخه‌وه‌ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

هاوكات توانراوە سێ‌ تۆمەتبار بەناوەكانی (ن ، ح ، ج - ژ ، ن ، ح - أ ، ع ، ع ) دەستگیربكرێن‌و ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ئازادی بكرێن بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر لەڕوداوەكە.

لەئێستادا لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە هەموو ڕێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەرو هەركەسێكیش لەسەر ئەم ڕوداوە فەرمانی گرتنی بۆ دەربچێت دەستگیردەكرێت.
وەكو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە كار لەسەر هەمو سكاڵاكان دەكەین‌و داكۆكی لەمافی سكاڵاكاران دەكەین بەپێی رێكاره‌ یاساییه‌كان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×