سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌دلیس بڕیاریدا به لابردنی تابلۆی
سه‌ر باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانییه‌كه كه به كوردیش له‌سه‌ری نوسراوبو و پێشتر له‌لایه‌ن
هه‌ده‌په‌وه دانرابو.
ئاوێنه: به‌پێی ده‌نگی ئه‌مریكا، بڕیاره‌كه‌ی نه‌سروڵا
تانگلای، سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌دلیس كه له‌سه‌ر لیستی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداره،
ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ربه هه‌ده‌په‌ی له شاره‌وانییه‌كه به‌دوای
خۆیدا هێناوه.
دوای ئه‌و روداوه‌ش، شاره‌وانی تاتوان-ی سه‌ربه به‌دلیس،
به هه‌مان شێوه بڕیاری لێكردنه‌وه‌ی تابلۆی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانییه‌كه‌ی
داوه كه ئه‌ویش به‌كوردی لێی نوسرابو.
په‌رله‌مانتارێكی به‌دلیس-ی هه‌ده‌په به‌ده‌نگی ئه‌مریكای
وتوه، پاڵێوراوانی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌وانه بیناڵی یڵدرم كه ده‌چنه
ئامه‌د به‌كوردی قسه ده‌كه‌ن به‌ڵام رێگه‌ناده‌ن تابلۆیه‌ك كه به زمانی كوردی
له‌سه‌ری نوسراوه هه‌ڵبواسرێت.