سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی فه‌رمانبه‌رانی له‌كاته‌كانی
ده‌وامكردن ئاگادارده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، به فه‌رمانی پارێزگاری سلێمانی ده‌وامی
ره‌سمی له‌سه‌عات 8:30 خوله‌كی به‌یانی بۆ 2:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ده‌كات كه به‌پێی فه‌رمانی
پارێزگاری سلێمانی ده‌وامی ره‌سمی فه‌رمانگه‌كان رۆژانه له سه‌عات 8:30 خوله‌ك
بۆ 2:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت جگه له رۆژانی پێنجشه‌ممه كه تا سه‌عات
1:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌وام ده‌بێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یان
سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و به‌شه‌كانی سه‌ربه شاره‌وانی ده‌گرێته‌وه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پابه‌ند نه‌بێت
به كاتی ده‌وامه‌وه توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.