پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،
پیاوێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌زاخۆ، ژنه‌كه‌ی خۆی خنكاندوه. ئه‌و پیاوه ده‌ستگیركراوه‌و
دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
ئاشكرایكرد كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ناو سه‌نته‌ری زاخۆ، پیاوێك له‌ماڵه‌كه‌ی
خۆیدا ژنه‌كه‌ی خۆی خنكاندوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ئه‌و پیاوه، پاش ئه‌نجامدانی
تاوانه‌كه له شوێنی روداوه‌كه هه‌ڵهاتوه به‌ڵام پۆلیس توانیویه‌تی ده‌ستگیری
بكات.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه دوای ده‌ستگیركردنی
پیاوه‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌وه‌و ئێستاش به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر به‌ندكراوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه
به‌رده‌وامه بۆ زانینی هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه.
به‌پێی زانیارییه‌كان پیاوه‌كه ته‌مه‌نی 42 ساڵه‌و ژنه‌كه‌شی ته‌مه‌نی 34
ساڵ بوه‌و خاوه‌نی سێ منداڵیشن.