وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، له‌هێرشێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه)دا
بۆ سه‌ر سوپای وڵاته‌كه‌ی له باكوری سوریا سه‌ربازێك كوژراوه‌و پێنجی دیكه‌ش
بریندار بون.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی "ته‌ل ره‌فعه‌ت"ی باكوری
سوریا هێرشیان كردۆته سه‌ر پێگه‌یه‌كی سوپای توركیا.
به‌یاننامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه ھێرشه‌كه یه‌په‌گه به چه‌كی
دژه تانك ئه‌نجامدراوه‌و به‌هۆیه‌وه شه‌ش سه‌ربازی توركیا برینداربون كه یه‌كێكیان
دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هێزه‌كانی توركیا ده‌ستبه‌جێ
وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی شه‌ڕڤانانیان له‌ناوچه‌كه داوه‌ته‌وه.