سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها یه‌كخستنی گوتاری ره‌سمی عێراق له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،. ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار‌و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌ته‌وه.
به‌یاننامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسی، ئابوری، ئه‌منیی عێراق و هه‌روه‌ها ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ تاوتوێ كراوه‌و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ته‌واوكردنی كابینه‌كه كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌دا باس له دۆخی كه‌ركوك و دیاله كراوه‌و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له‌پێناو ئاسایش و سه‌قامگیری له‌و دو پارێزگایه كراوه‌ته‌وه له‌ڕێگه‌ی پشتبه‌ستن به رێگه‌ی گفتوگۆی بونیادنه‌رانه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆحی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێو پێكهاته‌كانیانداو به‌شداری پێكردنی هه‌موان له به‌ڕێوه‌بردنیاندا.
هه‌روه‌ك له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه‌و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كۆكبون له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له‌پێناو یه‌كخستنی گوتاری ره‌سمی وڵات و پشت به‌ستن به بونی رێڕه‌وێكی میانڕه‌و له په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقدا.
هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان خراونه‌ڕو و باس له‌و رێگایانه كراوه كه وڵات و ناوچه‌كه له قه‌یران و ململانێكان به‌دورده‌گرێت.