ئاسایشی كه‌لار هۆكاری سوتانی 600 دۆنم زه‌وی چێنراو به ده‌غڵودان له‌سنوری
گه‌رمیان ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، هاوڵاتییه‌ك هه‌ستاوه به سوتاندنی پارچه‌یه‌ك
له‌زه‌وییه‌كه‌ی خۆی به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی به‌ڵام ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی
كردوه‌و ئه‌و روبه‌ره زه‌وییه سوتاوه.
ئاوێنه: یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كه‌لار، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه"پاش ئه‌وه‌ی ئاگاداركراینه‌وه كه ئاگرێك له‌نێوان
گونده‌كانی (ده‌وره)و (باریكه) كهوتوتهوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایشی بنكه‌ی
قۆره‌تو چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و توانرا هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه
بدۆزنه‌وه."
ئاشكرایكردوه"هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ك. ح. م.) هه‌ستاوه
به‌سوتانی پارچه‌یه‌ك له‌زه‌وییه‌كه‌ی خۆی بۆ پاككردنه‌وه‌ی له‌جاڕ، به‌ڵام وه‌ك خۆی
ده‌ڵێت به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه‌و ئاگره‌كه زیادی كردوه‌و بوه‌ته
هۆی سوتانی 600 دۆنم ده‌غڵ و دانی ئه‌و سنوره."
یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كه‌لار داوایكردوه كه هه‌ر كه‌سێك
سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كات سه‌ردانی بنكه‌ی ئاسایشی قوره‌تو بكات.