ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێی
وایه بابه‌تی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم
"گرنگ نییه"، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری
دادی عێراق و پارێزگاری كه‌ركوك بكات.
ئاوێنه: ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌مشه‌و له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌فه‌یسبوك
رایگه‌یاند"بابەتی بەشداریکردنی یەکێتی یا بەشدارینەکردنی یاخود بەشداریکردنی
سەرۆک کۆمار لە مەراسیمی سوێند خواردنەکە، ئەمانە گرنگ نین و تەنھا كاری پرۆتۆکۆڵین."
وتیشی"گرنگ ئەوەیە، لەدوای دەستبەكاربونی سەرۆكی هەرێم
ئایا پارتی ھەر سورە لەسەر ئەوەی کە وەزیری داد بۆ یەکێتی نەبێت؟ ئایا پارتی ھەر سورە
لەسەر ئەوەی کە کاندیدی یەکێتی قبوڵ نەبێت بۆ پارێزگاری کەرکوک؟"
ئاڵا تاڵه‌بانی جه‌ختی كردۆته‌وه"ئەمانە مەوقیفن
و دەبێت یەکێتی ھەڵوەستەیان لەسەر بکات."