نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی سوێندی یاسایی دەخوات
  2019-06-10       463       


وابریارە كاتژمێر 11 ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ لەهۆڵی سەعد عەبدوڵا لەشاری هەولێر نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم سوێندی یاسایی بخوات، پێشتر یەكێی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندبو ئەوان بەشاندێكی حزبی بەشداریی لەمەراسیمەكەدا دەكەن، وەزیری دەرەوەی توركیاش بۆ ئامادەبونی لەمەراسیمەكەدا گەیشتە شاری هەولێر.

 

ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" كاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆ لەهۆڵی سەعد عەبدوڵا لەشاری هەولێر لەمەراسیمێكی فراواندا بە ئامادەبونی كەسایەتییە باڵاكانی حزب‌و حكومەت‌و نوێنەری وڵاتان نێچیرڤان بارزانی وەك هەڵبژێردراوی سەرۆكی هەرێم سوێندیی یاسایی دەخوات، پێشتر سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هۆكاری سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمی لەدەرەوەی هۆڵی پەرلەمان بۆ ئەوە گەراندەوە كە بەهۆی ئامادەبونی ژمارەیەكی زۆری میوانەكانە.



هەر سەبارەت بە پرسی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، دوێنێ‌ وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایكرد ئەوان بە شاندێكی حزبی بەشداریی لە مەراسیمەكەدا دەكەن.



بەیانی ئەمرۆش مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا بەمەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی سوێندخواردنەكە گەیشتە شاری هەولێر‌و لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازیی لێكرا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×