بەرنامەی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم
  2019-06-10       338       



دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەماڵپەری فەرمی خۆی بەرنامەی دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستانی تایبەت بە سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم بڵاوكردەوە.


ئاوێنە: بەپێی راگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دانیشتنەكە لەكاتژمێر 11 ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ "دو شەممە" دەستپێدەكات، سەرەتا ئامادەبوان یەك خولەك بۆ رێزلێنان لە رۆحی شەهیدان بە بێدەنگی دەوەستن‌و سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب‌و نیشتمانی عێراق پێشكەش دەكرێت.


برگەی دوەمی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ بونی بە سەرۆكی هەرێم، بەپێی حوكمی مادەی نۆیەم لەیاسای ژمارە یەك ی ساڵی 2005 ی هەموار كراو.


بەشێكی تری دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە پێشكەشكردنی وتاری ئامادەبوان‌و نوێنەرانی حزبی‌و حكومی‌و وڵاتانی بەشدار بو، لەكۆتایی مەراسیمەكەشدا نێچیرڤان بارزانی وتارێك پێشكەش دەكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×