كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەهۆلی سەعد عەبدوڵا دەستیپێكرد
  2019-06-10       442       


هەرچەندە وابریاربو كاتژمێر 11 ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ "دو شەممە" دانیشتنی تایبەت بە سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی درەنگ گەیشتنی بەشێك لەمیوانەكان كەمێك پێش ئێستا دانیشتنەكە دەستیپێكرد‌و سەرۆكی پەرلەمانیش داوا دەكات سەرۆكی هەرێم وەك بەرزترین دەسەڵاتی هەرێم رۆڵی گرنگ‌و گەورە بگێرێت، هەرلەو دانیشتنەدا نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی خوارد.


ئاوێنە: كەمێك پێش ئێستا دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لەهۆڵی سەعد عەبدوڵا لەشاری هەولێر دەستیپێكرد، كە تێیدا هەریەك لەمەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و سەرۆكی پێوی هەرێم‌و بەرهەم ساڵەح، سەرۆك كۆماری عێراق‌و موحەمەد خەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق‌و وەزیری دەرەوەی توركیا‌و ژمارەیەك لەبەرپرسانی ئێرانی‌و عێراقی‌و نوێنەری وڵاتان‌و كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و بەرپرسانی باڵای حزبە كوردستانییەكان  تێیدا بەشدارن.



چاوەروانیش دەكرێت دوای ئەوەی كە سوێندی یاسایی خوارد هەر ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی یەكەمین وتاری خۆی وەك سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان پێشكەش بكات.


سكرتێری پەرلەمانی كوردستانیش، مونا قەهوەچی خشتەی بەرنامەی كاری دانیشتنەی ئەمرۆی كوردستانی خوێندەوە.









زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×