بەرهەم ساڵەح، ستایشی مەسعود بارزانی دەكات
  2019-06-10       1059       

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان دەكات‌و داواش لەمەسعود بارزانی دەكات وەك كەسایەتییەكی كاریگەر‌و گرنگ رۆڵی خۆی بگێرێت بۆ دروستكردنی تەبایی لە هەرێمی كوردستان.



ئاوێنە: بەرهەم ساڵەح، سەرۆك كۆماری عێراق لەدانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان وتارێكی بە بۆنەی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان پێشكەشكرد، لەسەرەتای وتارەكەیدا وێرای گەیاندنی پیرۆزبایی خۆی،  ستایشی رۆڵ‌و گرنگی مەسعود بارزانی كرد وەك كەسایەتییەك‌و رایگەیاند كە نزیكەی نیو سەدە خەباتی كردوە بۆ ئامانجەكانی گەلی كوردستان‌و داواشیكرد لەپێناو دروستكردنی تەبایی‌و پێكەوەیی رۆڵ بگێرێت.

 

راشیدەگەیەنێت پێگە‌و رۆڵی كەسەكان بە پلە‌و پۆست نیە، رڵی مەسعود بارزانی لە ئایندەدا دیار دەبێت‌و چاوەروانی زۆریان لێی هەیە، باس لەوەش دەكات ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەبێ‌ دابینكردنی مافەكانی گەلی كورد بەدی نایەت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×