بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم ئه‌حمه‌د: به‌ناوی باوكمانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی كراوه‌
  2019-06-10       1012       

بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم ئه‌حمه‌د، سكرتێری پێشوی حزبی شیوعی كوردستان رایانگه‌یاند، ناوبراو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بروسكه‌یه‌ كه‌ به‌ناوو ئیمزای ئه‌وه‌وه‌ وه‌ك بروسكه‌ی پیرۆزبایی بۆ نێچیرڤان بارزانی نێردراوه‌ له‌پای ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی، له‌ڕێوڕه‌سمێكدا له‌هه‌ولێر، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌كاربو.

بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم ئه‌حمه‌د، سكرتێری پێشوی حزبی شیوعی كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند"دوای بڵاوبونەوەی بروسكەیەك بەناوی كەریم ئەحمەد، بۆ پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئێمە وەك بنەماڵەكه‌ی بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكەین كە باوكمان بەهیچ شێوەیەك ئاگاداری ناوەڕۆكی ئەو بروسكەیە نییەو ئیمزاكەش هی ئەو نییە."

وتوشیانه‌"ناشكرێت لە دوای ئەو هەمو تەمەنە لە تێكۆشان و باری تەندروستی و تەمەنی لەلایەن هەندێك كەسەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی ئیستغلال بكرێت."

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×