ئاراس فه‌تاح، نوسه‌رو روناكبیر، له‌نوێترین وتاریدا سه‌باره‌ت
به وه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه،
باس له‌وه ده‌كات كه چۆن له‌ناو خێزانه سیاسییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌لی كاری
سیاسی گه‌وره ته‌نها بۆ خۆیان حیجزكراوه‌و حیزبه‌كانی دیكه‌ش ته‌نها وه‌زیفه‌ی به‌یعه‌ت
پێدانیان پێدراوه.
ئاوێنه: ئاراس فه‌تاح له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا له‌ژێر
ناونیشانی "ته‌تویجی نێچیرڤان بارزانی و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار له‌ناو خێزانه
سیاسییه‌كه‌یدا"، باس له‌وه ده‌كات كاتێك له ساڵی 2011دا (كیم یۆنگ ئیل) سه‌رۆكه
دیكتاتۆره‌كه‌ی كۆریای باكوور مرد، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌دوای دیكتاتۆرێكی تردا ده‌گه‌ڕا،
ڕێكخراوی"كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ“ IGFM،
ریكلامێكی ته‌نزئامێزی به‌ناوی "هه‌لی كار بۆ دیكتاتۆرێك“ بڵاوكرده‌وه.
ئاراس فه‌تاح ده‌قی ریكلامه‌كه‌ی له‌ناو وتاره‌كه‌یدا
خستۆته‌ڕو و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێكه له‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه
بچوكانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ساڵانێكه خێزانێكی سوڵتانیی به‌ڕێوه‌یده‌بات.
مێژووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌م خێزانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1946.
ئه‌و ده‌ڵێت"رێسای هه‌لی كاری سه‌رۆكایه‌تیی له كه‌له‌پووری
ئه‌م خێزانه‌دا واڕێكخراوه كه ته‌نها به‌مردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كه‌سێكی تری خێزانه‌كه
هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌ڵام پاشئه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشویان به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه شكستی
سیاسیی هێنا و به فشاری ده‌ره‌كیی ناچار بوو ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت، له
10.06.2019وه نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی و برازای سه‌رۆكی پێشوو، به‌سه‌رۆكی
نوێی هه‌رێم ته‌تویجده‌كرێت."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت"ئه‌م سه‌رۆكه نوێیه‌ش له ته‌مه‌نی 30 ساڵییه‌وه
ژیانی سیاسیی له پۆستی جێگر و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا به‌سه‌ربردووه. نێچیرڤان بارزانی
ته‌نها سێ ساڵ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه، باقی ته‌مه‌نی پۆسته سیاسییه‌كانی كه
ده‌كاته 17 ساڵ یان سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی بووه له كاتی دوو ئیداره‌یی،
یانیش سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم بووه له‌دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه.
ته‌نها پشویه‌كی سیاسیی له‌م پۆسته‌یدا وه‌ریگرتبێت، دوو ساڵ بووه."
ئاراس فه‌تاح ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه نێچیرڤان بارزانی
به یه‌كێك له دڵسۆزترین و لیبراڵترین كه‌سایه‌تی ناو خێزانه سیاسییه‌كه‌ی پارتی
ده‌ژمێردرێت. لێهاتوویی و دڵسۆزییه‌كانی ئه‌م سه‌رۆكه نوێیه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی
سوڵتانیی خێزانه‌كه‌ی زۆرن، تازه‌ترین و ناودارترینیان له‌سه‌رده‌می پۆسته كۆنه‌كه‌ی
بوو، كاتێك سه‌رۆكوه‌زیران بوو.
ده‌شڵێت"نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی
2018دا، له‌وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێكدا له‌سه‌ر پرسی ئه‌وه‌ی جگه له هێزه‌كانی ئاساییش
و پۆلیس، هه‌ندێ كه‌س به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له هه‌ولێری پایته‌ختدا به بۆكسخه‌نجه‌ر
و ئه‌بوئه‌ڵقه هێرشیان كردۆته سه‌ر مامۆستایانی مه‌ده‌نیی خۆپیشانده‌ر و چه‌ندینیان
برینداركردوون، ئێوه چیتان كردووه بۆ ڕێگرییكردن له‌م كاره؟ ئه‌ویش به‌م ده‌قه
وه‌ڵامیدایه‌وه: „ئێمه بۆ كۆتاییهێنان به ئاژاوه‌دروستكردن له وڵاتی خۆمان و له
شاره‌كانی خۆمان، هه‌موو ڕێگاكان ده‌گرینه‌به‌ر“.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه "ئه‌م مۆدێله له ته‌تویجی
سیاسیی ئه‌ندامانی ناو خێزانه سیاسییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات درێژه‌ی ده‌بێت، چونكه هه‌لی
كاری سیاسیی گه‌وره ته‌نها بۆ ئه‌وان حیجزكراوه و حیزبه‌كانی تریش ته‌نها وه‌زیفه‌ی
به‌یعه‌تپێدانیان پێدراوه."
ئاراس فه‌تاح به بۆنه‌ی مه‌راسمی سوێندخواردنه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیشه‌وه
كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "به هاوكاریی دڵسۆزانه‌ی خێزانێكی كۆنه ئۆپۆزیسیۆنی
سیاسیی له په‌رله‌مان به‌یعه‌تی پێبه‌خشراو له ده‌نگدانێكی دیموكراسییانه‌ی ئاشكرادا
به سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا، به‌یانیش(ئاراس فه‌تاح دوێنێ وتاره‌كه‌ی نوسیوه) به مه‌راسیمێكی سوڵتانییانه ته‌تویجده‌كرێت"
گۆرانییه‌ك كه له‌گه‌ڵ ده‌قی وتاره‌كه‌یدا بڵاوكراوه‌ته‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆكی نوێی
هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسیی و كه‌سایه‌تیی و میوانانه ده‌كات كه له سوێندخواردنه‌كه‌یدا
به‌شدار بون.
هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كه‌ش پیشكه‌ش به هه‌موو ئه‌و ئه‌دیب
و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانه‌ش ده‌كات كه ئه‌م پرۆسه‌یه به ڕووداو نازانن تاوه‌كو
قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌ن.
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت"مه‌ترسیی بۆ سه‌ر كولتووری به‌رگریی له وڵاتی
ئێمه‌دا له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه چ كولتووری سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن و چ كولتووری
هونه‌ریی و رۆشنبیریی باو، بگه‌نه ئه‌و قۆناغه مه‌ترسییداره‌ی لاساییكردنه‌وه‌ی هه‌ر
سێ مه‌یموونه به‌ناوبانگه‌كه: هیچ نابینم، هیچ نابیستم، هیچ ناڵێم."
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی وتاره‌كه لێره كلیك بكه