فواد حسێن باس له‌به‌شه‌ ‌بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی داهاتو ده‌كات
  2019-06-10       723       

فواد حسێن، وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئێستاوه‌ كار له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی داهاتوی عێراق ده‌كه‌ن و گه‌شبینی خۆیشی نیشاندا كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی داهاتو وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌.

ئاوێنه‌: فواد حسێن، ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه‌)، دوای به‌شداریكردنی له‌ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند كه‌ قۆناغی داهاتو بۆ هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه‌.

فواد حسێن به‌ پێویستی زانی به‌غداو هه‌ولێر دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ بكه‌ن كه‌ ناكۆكیان له‌سه‌ره‌، له‌وانه‌؛ پرسی مادده‌ی 140ی ده‌ستور، سیاسه‌تی نه‌وت و پرسی بودجه‌ی ساڵی داهانو و چه‌ند پرسێكی دیكه‌.

وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستیان به‌ كاركردن له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی داهاتوی عێراق كردوه‌و باسی له‌وه‌ش كردوه‌و تا ئێستا سێ بۆ چوار كۆبونه‌وه‌یان كردوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ساڵی داهاتو وتی"ئیشه‌ڵا هه‌مو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و ساڵی داهاتو باشتریش ده‌بێت."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×