وته‌بێژی پارتی: پرسی پارێزگاری كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌
  2019-06-10       1024       

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌ڵێت؛ ئەگەر کۆسپى سیاسى دیکە نەیەتە رێگەمان، تا کۆتایى ئەم مانگە کابینەى نوێى حکومەت پێکدەهێنرێت.

ئاوێنه‌: مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، به‌میدیای ره‌سمی گۆڕانی راگه‌یاند"ئەگەر کۆسپى سیاسى دیکە نەیەتە رێگەمان و لایەنەکان کاندیدەکانیان بۆ پۆستە وزارییەکان ئامادە بێت، دواى ئەوەى سبەینێ ناوى کاندیدى پارتى بۆ سەرۆکى حکومەت لەلایەن سەرۆکى هەرێمەوە ناوزەند دەکرێت، تا کۆتایى ئەم مانگە کابینەى نوێى حکومەت رادەگەیەندرێت."

لەبارەى پرسى کەرکوک و رێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، وتەبیژى پارتى وتى"پرسى پارێزگارى کەرکوک پەیوەندى بە پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە نییە."

ئاماژەى بەوەشکرد"دانانى پارێزگارێکیش بۆ کەرکوک بەپێى رێککەوتنێک بوە لەنێوان مەسعود بارزانى و کۆسرەت رەسوڵ و ئەو وردەکارییە بوە کە پێشتر خراوەتەڕو."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×