په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: پارتی پاشگه‌زبێته‌وه‌، له‌پڕۆسه‌ی سیاسی ده‌كشێینه‌وه‌
  2019-06-10       1643       

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و ئەوەش دەڵێت"بە كشانەوەی پارتی لە رێككەوتننامەكان ئێمەش لە پرۆسەی سیاسی دەكشێینەوەو بەشداری حكومەت ناكەین."

ئاوێنه‌: سەركۆ ئازاد گڵاڵی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە رادیۆ نەوا-ی راگەیاند، وەكو فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بڕیارمانداوە بەشداری دانیشتنی رۆژی سێشەممەی پەرلەمانی كوردستان دەكەین كە بۆ ناونانی كاندیدی سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

سەبارەت بە لێدوانێكی مەحمود محەمەد، وتەبێژی ره‌سمی پارتی كە رایگەیاندوە"پرسی پارێزگاری كەركوك پەیوەندی بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە"، سەركۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان وتی"لە رێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی بە ئاشكرا باسكراوە كە دانانی پارێزگاری كەركوك هاوتەریبە لەگەڵ دانانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بە ئاشكراش بە برادەرانی پارتیمان راگەیاندوە ئەگەر پارێزگاری كەركوك دانەنرێت ئێمە لە پرۆسەی سیاسی دەكشێینەوەو بەشداری حكومەتیش ناكەین."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×