كوردێك كه چهند ساڵێكه به تۆمهتی تیرۆر لهئهمریكا
زیندانی كرابو، دوای ئازادكردنی رهوانهی عێراق دهكرێتهوه.
ئاوێنه: یاسین محێدین عارف کە ئیمامی مزگەوتی مەسجد ئەلئەقسا
بو لە شاری ئەلبانی ویلایەتی نیویۆرک، لە ساڵی 2004 لەگەڵ کۆچبەرێکی بەنگلادیشی دەسـتگیرکرا
بە تۆمەتی هەوڵی یارمەتیدانی گروپـێکی تیرۆریستیی پاکستانی بە ناوی "جهیش محمد"
لە پلانێکدا بۆ کوشتنی دیپلۆماتكارێكی پاکستانی لە نیویۆرک.
دادگایەکی فیدراڵی ئەمەریکا لە ساڵی 2006 سزای 15 ساڵ زیندانی
بۆ دەرکرد و ئێستا پاش 13 و نیو لە زیندان و ههشت مانگ لە دەستبەسەری لە بەندیخانەیەکی
ویلایەتی پەنسلڤانیا ئازادکرا.
كاسی مانلی پارێزەری یاسین بۆ دەنگی ئەمەریکای ئاشکراکرد،
ناوبراو خەڵکی پارێزگای سلێمانییە، بەڵام سەرەتا ڕەوانەی بەغدای پایتەختی عێراق دەکرێتەوە.
لە لایەکی دیکە کوڕێکی بە ناوی سەڵاح بە میدیایەکی شاری ئەلبانی
وتوه؛ پاش نیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە باوکی تەلەفۆنی بۆ کردون و وتویەتی بەڕێوەبەرایەتی
کۆچبەری ئاگاداریان کردوەتە کە دەبێت خۆی ئامادەبکات ڕەوانەی عێراق دەکرێتەوە.