شارەزور: دەستگیركردنی باندێكی دزیكردن
  2019-06-11       786       


لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی دزیكردن لەقەزای شارەزور رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانیان بە چەند تاوانێكی دزیكردندا ناوە.


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەر دەستگیركردنی باندێكی دزیكردن لە قەزای شارەزور راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتوە " مه‌فره‌زەكانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زور باندێكی‌ دزیكردنیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ كه‌لوپه‌لی‌ ناو ئوتومبیل‌و دزیكردن له‌ماڵان".



راشیدەگەیەنێت لەدوای ئەوەی پۆلیس لەرێگەی كامێراكانی چاودێرییەوە زانیاری كۆكردوەتەوە، هەڵمەتێكی دەستگیركردنی دەستپێكردوە توانیویەتی چوار تۆمەتبار دەستگیر بگات‌و بەفەرمانی دادوەریش بەپێی مادەی 446 راگیراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×