2019-06-11   769     
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئاشكرای ده‌كات كه ته‌رمی ژنێكیان له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌كوژراوی دۆزیوه‌ته‌وه كه روخساریشی شێوێنراوه.
ئاوێنه: رائید سه‌عدون هاودیانی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، كاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پۆلیسی رواندز ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ته‌رمی ژنێك به‌ناوی "ا. ك. ص" به‌كوژراوی له‌ماڵه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی، ژنه‌كه له‌دایكبوی ساڵی 1954ـه‌و له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ركه‌وتووه كه كوژراوه‌و روخساریشی شێوێندراوه.
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، ته‌رمی ژنه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر كراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.