بارزانی: دڵخۆشم به‌هه‌ڵبژاردنی‌ مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی نوێی حکومەت
  2019-06-11       1675       
مەسعود بارزانی سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان

مەسعود بارزانی پیرۆزبایی له‌مه‌سرور بارزانی‌ ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و ده‌ڵێت، "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم‌و پشتگیری دەکەم".

ئاوێنه‌: به‌ده‌نگی‌ 87 ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 97 په‌رله‌مانتار، ئەمڕۆ سێشەممە مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌ستنیشانكرا.

به‌بۆنه‌ی‌ ده‌ستنیشانكردنییه‌وه‌، مەسعود بارزانی سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌په‌یامێكدا كه‌ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە رایگه‌یاندووه‌، "دڵخۆشم بەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی نوێی حکومەت هەرێمی کوردستان هەڵبژارد".

لەپەیامەکەیدا  بارزانی نوسیویه‌تی‌، "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم‌و بەتەواوی پشتگیری بۆ هێنانەدی هەرێمی کوردستانێکی گەشەسەندوترو سەرکەوتوتر دەکەم".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×