2019-06-11   961     
سه‌فین دزه‌یی
سه‌فین دزه‌یی رایده‌گه‌نێت كه ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌مریکاو ئێران کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت. به‌بۆچونی ئه‌و، دانوستان تاکه چاره‌سه‌ری گونجاوه بۆ ده‌ربازبون له‌گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.
ئاوێنه: سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌په‌راوێزی پێشانگای تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری هه‌ولێر به‌سایتی جام کوردیی ڕاگه‌یاندووه، هه‌رێمی کوردستان له‌و بڕوایه‌دایه که گرفته دیپلۆماسییه‌کان پێویستی به‌هه‌وڵی زیاتر‌و چاره‌سه‌ری گونجاو هه‌یه تا ناوچه‌که له هه‌ر ئاڵۆزیی‌و توندوتیژییه‌ک دوربخرێته‌وه.
ناوبراو ده‌ڵێت، کۆماری ئیسلامی ئێران دراوسێی عێراقه‌و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانیش په‌یوه‌ندییه‌کی مێژویی‌و تێکه‌ڵاوییه‌کی زۆری بازرگانی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕۆشنبیری هه‌یه، بۆیه هه‌ر ئاڵۆزییه‌کی نێوان ئه‌مریکاو ئێران کاریگه‌ریی له‌سه‌ر عێراق‌و هه‌رێم ده‌بێت.
راشیگه‌یاندووه، به‌تێڕوانینی هه‌ولێرو به‌غدا، دانوستان‌و وتوێژ تاکه چاره‌سه‌ری گونجاوه بۆ ده‌ربازبون له‌م دۆخه‌ی ئێستا.
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چونی پێشانگای بازرگانی ئێران له‌هه‌ولێر، وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم وتویه‌تی، کۆتاییهاتنی قه‌یرانی دارایی پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که هه‌رێمی کوردستان بازاڕێکی گرنگ‌و جێی سه‌رنجی وڵاتان‌و کۆمپانیا بیانییه‌کانه، بۆیه "هیوادارین کردنه‌وه‌ی پێشانگا ئێرانییه‌كان بتوانێت هانده‌ری به‌ره‌وپێشچونی زیاتری په‌یوه‌ندییه ئابوری‌و بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردولا بێت."
دزه‌یی ئه‌وه‌شی خستۆته‌رو كه هه‌رێم ده‌یه‌وێت که‌رتی تایبه‌تی ئێران ئه‌زمون‌و تواناکانی خۆیان له‌هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بخه‌نه‌گه‌ڕو وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێرانیش گرنگی زیاتر به‌کوالیتی کاڵاو به‌رهه‌مه هه‌نارده‌کراوه‌کان بۆ هه‌رێم بده‌ن.